بەمەبەستی سەرخستنی جامی كەنداوەی بەسرە بەرگری شارستانی پلانێكی تۆكمەی دادەڕێژێت

ناوخۆ
  • 1-12-2022, 11:00
  • +A -A

    بەغدا - INA - وەرد عەبدولئەمیر
    بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، داڕشتنی پلانێكی تایبەت بۆ كەنداو 25 ڕاگەیاند، كە لەلایەن پارێزگاری بەسرە میوانداری دەكرێت.
    فەریق جەودەت عەبدولڕەحمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، "بەڕێوەبەرایەتییەكە پلانێكی بۆ وەرگرتنی پاڵەوانێتییەكە داڕشتووە، لەوانە دابینكردنی ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوە و فریاگوزاری كارمەندانی بەرگی شارستانی و جێگیركردنیان بەپێی ئەوەی لە پلانەكەدا دیاری كراوە."
    عەبدولڕەحمان وتیشی: "سەردانی پشكنینی بەردەوام هەیە بۆ ئەو یاریگا و دامەزراوەكان كە میوانداری پاڵەوانێتیەكە دەكەن بۆ دڵنیابوون لەوەی ڕێوشوێنی خۆپارێزی و سەلامەتی دەگیرێتەبەر و هەموو پێداویستییەك بۆ سەركەوتنی ئەم بۆنەیە دابین دەكرێت".
    عەبدولڕەحمان لە درێژەی قسەكانیدا، "بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بەشێوەیەكی پیشەیی مامەڵە لەگەڵ سەرجەم ڕووداو و یارییە وەرزشییەكان دەكات بە دەستەبەركردنیان بە شێوەیەك كە گەرەنتی سەلامەتی جەماوەری ئامادەبوو بكات و هاوتەریب بێت لەگەڵ زەبری ئامادەبوون و قەبارەی پێشبڕكێیەكە".