بەغداد/ INA
دەستەی دەروازە سنووریەکان ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممەڕایگەیاند کە چەند بارهەڵگرێکی سەرپێچی دەسگیرکردووە کە مادەی قەدەغەکراویان هاوردە کردبوو.
دەستەی دەروازەسنووریەکان لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە کارمەندەکانی تاونیویانە دوو بارهەڵگر دەسگیربکەن کە مادەی قەدەغەکراویان پێبووە ئەویش پاش بەدەسهێنانی ڕەزامەندی دادوەری و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی.
بەیاننامەکە وتی لە میانەی لێکۆڵینەوەکاندا بۆ مامەڵەکان و بۆ کاڵا بارکراوەکان دەرکەوت کە کەلوپەلی پزیشکی و خۆراکەمەنی و کەوپەلی کارەبایی قەدەغەکراو لە ناو بارهەڵگرەکاندا هەن و ئاماژەشی بەوەدا کە پەڕاوی یاسایی لەمبارەیەوە ئامادەکراو سەرجەم کەلوپەلەکانیش ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی گومرکی زڕباتیە کران.