بەغداد - INA
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق شاخەوان عەبدوڵڵا ئەحمەد ڕۆژی چوارشەممە جەختیكردەوە لەسەر ئەوەی كە لە یاسای بودجەی ساڵی 2023دا پێداویستی دارایی بۆ وەزارەتی تەندروستی دابین بكرێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنەكەی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق شاخان عەبدوڵڵا ئەحمەد سەردانی بارەگای وەزارەتی تەندروستیی كرد لەحكومەتی فیدراڵ لەناوەندی بەغدای پایتەخت و لەلایەن ساڵح مەهدی حەسناوی وەزیری تەندروستی و ستافی پێشكەوتوی وەزارەتەوە پێشوازی لێكرا و لەمیانەی كۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆكرا لەبارەی چۆنیەتی پەرەپێدانی سیستمی تەندروستی و دابینكردنی خزمەتگوزاری لەسەرانسەری وڵات.
بەپێی بەیاننامەكە، عەبدوڵا جەختی لەسەر پێویستیی پاراستنی تەرخانكردنی پێویست بۆ وەزارەت لە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 بۆ پشتگیریكردنی ئەو كەرتە مرۆیی و گرنگانە كردووە، هەروەها ئاماژە بەكەمی پێداویستییە پزیشكییەكان و ئاوەدانكردنەوەی نەخۆشخانەكانی حكومەت و بەهێزكردنی كارمەندانی پزیشكی بۆ دابینكردنی چاودێری تەندروستی بەهاوولاتیان كرد.
عەبدوڵڵا داوایكرد پێویستی تەرخانكردنی پلەی وەزیفی بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەدانیشتوانی پارێزگاكانی حكومەتی فیدراڵ برەخسێنرێت.
لای خۆیەوە وەزیری تەندروستی تەئكیدیكردەوە كە وەزارەت لەچەند ڕۆژی داهاتوودا لینكێكی ئەلیكترۆنی ڕادەگەیەنێت بۆ ئەوەی دەرچوانی ساڵی 2020-2021 لەڕێگەی ئەو لینكەوە پێشكەشكردن بكەن.
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سوپاسی وەزیری تەندروستی كرد بۆ وەڵامدانەوەی خێرای بۆ داواكاری كردنەوەی پەنجەرەیەكی ئەلیكترۆنی بۆ وەرگرتنی دەرچووانی كۆلێژو پەیمانگاكانی پزیشكی لەهەرێمی كوردستان لەدانیشتوانی پارێزگاكانی حكومەتی فیدراڵ.
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات