سودانی دوای تەواوبوونی سەردانێكی فەرمی بۆ ئێران دەگەڕێتەوە بەغداد

سیاسی
  • 30-11-2022, 21:22
  • +A -A

    بەغداد - INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ چوارشەممە گەڕایەوە بەغداد دوای ئەوەی سەردانێكی فەرمی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامدا.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت:  ئێوارەی ئەمڕۆ  محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران كۆتایی بەسەردانە فەرمیەكەی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران هێنا وگەرایەوە بەغدای پایتەخت كەدوو رۆژی خایاند و تێدا چەندین دیدار و گفتوگۆیەك ئەنجامیدا.
     ئاشكراشیكرد: سودانی بەیانی رۆژی سێ شەممە گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەرێورەسمێكی فەرمیدا لەلایەن ئیبراهیم رەئیسی سەرۆكی ئێران پێشوازی لێكرا.
    رونیشیكردەوە: سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و شاندە فەرمیە یاوەرەكەی دانیشتنێكی گفتوگۆیی فراوانی لەگەڵ لایەنی ئێرانی بەسەرۆكایەتی سەرۆكی ئێران ئەنجامدا، وتێدا كۆمەڵێك لەبابەتەكان تاتوێكران لەسەروویی هەمویان بابەتی هەماهەنگی ئەمنی و ئالوگۆڕی بازرگانی و هاوكاری لەبواری وزە و وەبەرهێنان و رێكخستنی گەشتوگوزار و سەردانە ئایینیە هەمبەرەكان و رووبەرووبوونەوەی  گۆڕانی كەشوهەوا.

     راشیگەیاند: سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆك كۆماری ئێسلامی ئێران كۆبوونەوەیەكی دووقۆڵی سازكرد وتێدا گفتوگۆیان كرد لەسەر ‌پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پتەوكردنی هاریكاری ئالوگۆڕ لەبوارە جیاجیاكاندا لەگەڵ چەند بابەتێكی دیكە كەجێگای بایەخی هەردوولان.  
    سودانی لەیەكەم رۆژی سەردانە فەرمییەكەی دا بۆ ئێران، چاویكەوت بەرێبەری باڵای كۆماری ئێسلامی ئێران عەلی خامەنەیی و سودانی سوپاسی كۆماری ئیسلامی كرد بۆ پشتگیریكردنی عێراق و پاڵپشتیكردنی لەجەنگی دژی تیرۆر، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی بەردوامی هەوڵە هاوبەشەكانی كردەوە بۆ رووبەربوونەوەی تیرۆر و توندوتیژی و ماددە هۆشبەرەكان.
    لەچوارچێوەی ئەو دیدار و كۆبوونەوانەی كە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لەكاتی سەردانە فەرمییەكەی ئە نجامیداوە، چاوپێكەوتنی  محەمەد موخبیر جێگری یەكەمی سەرۆكی ئێران و دیدارەكەی لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی ئەنجوومەنی شۆرای ئیسلامی ئێران.
    لەدوو دیداری جیادا لەگەڵیان باس لەمیكانیزمەكانی بەهێزكردنی هاوكاری دووپۆڵی كرد و جەختیشیان لەسەر رۆڵی سەرەكی عێراقیان كردەوە لەناوچەكە بۆ لەیەكنزیك كردنەوەی را و بۆچۆنەكان، هەروەها ئاماژەشیاندا بەگرنگی پەیوەندی نێوان هەردوو دەسەڵاتی تەشریعی لەعێراق و ئێران و تۆكمەكردنی هاوبەندی هاریكاریەكان بەشێوەیەكی گشتگیر.
     هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە:  لەرۆژی دووەمی سەردانە فەرمییەكەی بۆ ئێران، سودانی چاویكەوت بەحوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە و لەم چاوپێكەوتنەدا شێوازی بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابووری و بارزگانیەكان لەچوار چێوەی هاوكاری و هاوبەشی بنیاتنەر لەنێوان هەردوو وڵاتی هاوسۆ باسكران.
    سودانی كۆتایی بەسەردانە فەرمییەكەی بۆ كۆماری ئێسلامی ئێران هێنان بەسەردانیكردنی شاری مەشهەدی پیرۆز و ئەنجامدانی رێورەسمی سەردانیكردنی مەزاری ئیمام عەلی موسا رەزا سڵاوی خوایان لێبێت.