بەغداد - INA
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان ئەمرۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: لە سبەینێوە كارت بە هەمان ئەو نرخەی لەسەری نوسراوە دەفرۆشرێت، هاوكات ژمارەیان تەرخانكردووە بۆ پێراگەیاندنی سەرپێچیكارانی نرخەكە.
سەرۆكی دەستەكە عەلی موئەید بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان چەند ڕۆژێك پێش ئێستا كۆبوونەوەیەكی فراوانی لەگەڵ كۆمپانیاكانی مۆبایل ئەنجامدا و پێویستی جێبەجێكردنی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی باجی 20٪ لەسەر كارتی دووبارە كردنەوە ئاراستە كرد.
موئەیەد داوای لەهاوڵاتیان كرد كە هیچ كارتێكی باج نەكڕن كە لەگەڵ ڕێژەی باجدا بێت لەدوكانەكان و ڕاپۆرتی سەرپێچیكارانی ئەو نرخە پەسەندە بكەن، ئاماژەشیدا بەگرنگی هاوكاری هاوڵاتیان لەگەڵ دەستەكەدا.
موئەیەد جەختی لەسەر كۆمپانیاكانی مۆبایلی مۆبایل كردەوە كە پێویستە بریكارەكانیان پابەند بن بە بڕیارەكەوەو ئاماژەی بە گرنگی راپۆرتی سەرپێچیكارانی بڕیارەكە كرد بە پەیوەندیكردن بە ژمارە ئاسایشی نیشتمانی یان دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان كە 177 یە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە سبەینێوە كارت بە هەمان ئەو نرخەی لەسەری نوسراوە دەفرۆشرێت، ڕونیشیكردەوە: كە هەندێك دووكان 250 یان 500 دیناریان بۆ نرخی كارتی كرێ زیاد دەكرد بەتایبەتی لە قەزاو ناحیەكان چونكە لەشارە دابڕاوەكانەوە هێنراون و لەوێ لەگەڵ كۆمپانیاكان ڕێككەوتوون بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە.