بەغداد - INA
لیژنەی دارایی پەرلەمان ئەمڕۆ چوارشەممە، ژمارەی چاوەڕوانكراو بۆ نرخی نەوت و كەموكوڕی و قەبارەی بودجەی ساڵی 2023ی ڕاگەیاند.
ئەندامی لیژنەكە موعین ئەلكازمی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كۆی گشتی ڕێژەی بودجەی 2023 لەنێوان (110-120) تریلیۆن دیناردا دەبێت، ئەمەش بەپێی خەرجكردنی چاوەڕوانكراو.
ئەوەشی وت: ئەگەر كۆی داهاتەكانی بودجە بگاتە 140 تریلیۆن دینار، ئەوا پێشبینی دەكرێت كەمی بودجە 20 ترلیۆن دینار بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەگەر حكومەت لە ڕێگەی باج و گومرگ و پەنجەرەی فرۆشتنی دراو داهاتی دارایی زیاد بكات ئەوا كەمكردنەوەكە بۆ 10 تریلیۆن دینار كەم دەبێتەوە.
لەسەر نرخی چاوەڕوانكراوی بەرمیلێك نەوت لەبودجەدا ئەلكازمی ئاماژەی بەوەدا: كە نرخی بەرمیلێك نەوت لەبودجەی 2021دا بە 45 دۆلار گەیشتووە، لەكاتێكدا لەبودجەی 2023دا زیاتر لە60 دۆلار دەبێت.