بەغداد - INA
دەستەی نەزاهە ئەمڕۆ چوارشەممە، داواكردنی وەزیری پێشووتری گواستنەوە بەهۆی نا ڕێكوپێكی لەحاڵەتی گەڕانەوەی فڕۆكەدا راگەیاند.
فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دادگای لێكۆڵینەوەی ڕوسافە كەتایبەتە بەكێشەی نەزاهە لەبەغدا فەرمانی داواكردنی بۆ هێنانی وەزیری پێشووتری گواستنەوە دەركرد لەدۆسیەی ئەو پێشێلكاریانەی كەپێی سپێردرابوون لەگرێبەستەكانی گەڕاندنەوەی فڕۆكەكانی هێڵی ئاسمانی عێراق لەوێستگە دەرەكییەكان.
ئاشكراشیكرد: وەزیر ئەركی خۆی جێبەجێ نەكردووە كە پێویستی بە "چاودێری ئاسایی و پێویست" هەبووە سەبارەت بە پرۆسەی كڕینی سووتەمەنی جێت لە چەند وێستگەیەكی دەرەكیدا، بە پێی نرخەكانی بڵاوكراوە نێودەوڵەتیەكان بە شێوەیەك كە پاراستنی دەرماڵەی گشتی مسۆگەر بكات و بەرژەوەندی گشتی بەدەست بهێنێت.
رونیشیكردەوە: دادگای لێكۆڵینەوەی رەسافە كە تایبەتە بە كێشەی نەزاهە لە بەغدا، بەپێی بڕگەكانی مادەی 340ی یاسای سزاكان فەرمانی داواكردنی دەركردوە،
پێشتر دەستە لە هەژدەی مانگی تەمووزی ڕابردوو دەرچوونی فەرمانی داواكردنی لە دژی وەزیری پێشووی گواستنەوە ڕایگەیاندبوو، لەئەنجامی پێشێلكارییەكان لەگواستنەوە و دانانی فەرمانبەران لەفەرمانگە گشتییەكانی كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق لەئیسپانیاو سوید و تونس، هەرچەندە هێلە ئاسمانییەكانی عێراق لەو وڵاتانەدا نووسینگەیان نییە.