دارایی: پەرەپێدانی پلەی وەزیفی بۆ زیاتر لە 39 هەزار هەڵگرانی بڕوانامە و یەكەمەكان تەواوكران

ناوخۆ
  • 30-11-2022, 17:51
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی دارایی ئەمرۆ چوارشەممە تەواوبوونی پلەی پیشەیی بۆ زیاتر لە 39 هەزار هەڵگرانی بروانامەی خوێندنی باڵاو و یەكەمەكان راگەیاند.
    وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دەمانەوێت بۆ ڕای گشتی ڕوون بكەینەوە كە بەردەوامبوون و هەوڵە دەگمەنەكانی بۆ تەواوكردنی ڕێوشوێنەكانی دەستنیشانكردنی یەكەمەكان و هەڵگرانی بروانامەی باڵا، هەروەك پێشتر وەزیری دارایی تەیف سامی رایسپارد كە لە ڕۆژی هەینی و شەممەی ڕابردووەوە دەوام بكرێت، بەمەبەستی تەواوكردنی هەموو پێداویستییەكان بۆ ناساندنی پلەی وەزیفی بۆ خاوەن بروانامەی خوێندنی باڵاو و دەرچووانی یەكەمەكان بەپێی ئەو چوارچێوەیانەی كە لە بەشی بودجەدا هەیە.
    وەزارەت ئاماژەی بەوەشدا: كە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ڕێوشوێنەكانی دروستكردنی پلەی وەزیفی  و دابەشكردنی بۆ ئەو پۆلانەی كەژمارەیان 39,434 كەسەو 19,094 بۆ هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس و 17,309 بۆ ماستەر و 3031 بۆ دكتۆرا تەواوكردووە.
    وەزارەتی دارایی داوای لە ئەنجومەنی خزمەتگوزاری كرد كە پەیرەوی ناوەڕۆكە یاساییە ناسراوەكان بكات و خێراتر بێت لە دەستپێكردنی فۆرمی دامەزراندن.