بەغداد - INA
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی ئەمرۆ چوارشەممە داوای لەحكومەتی هیندستان كرد ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی مامەڵەی عێراقییەكان بكات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ لەنوسینگەی خۆی پێشوازی لە باڵیۆزی هیندستان لەعیراق (پراشانت بیسای) كرد و گفتووگۆیانركرد لەبارەی چەند كێشەیەكی هاوبەشی هەردوولا.
بەپێی بەیاننامەكە مەندەلاوی جەختیكردەوە لەسەر پێویستی كردنەوەی ئاسۆی گەورەتر بۆ هاوكاری نێوان هەردوو وڵاتی دۆست بەتایبەتی لە بواری وەبەرهێنان و بازرگانی و پزیشكی و چوارچێوەی یاسایی بوونی كرێكارانی هیندی لە وڵات.
داواشیكرد: حكومەتی هیندستان ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی پرسی مامەڵەكردن لەگەڵ عێراقییەكان بكات تێیداو ئەولەویەتی بداتە لایەنی مرۆیی لەڕووی بازرگانییەوە.
تەئكیدیشیكردەوە: كە پێویستە نیودەلهی ڕۆڵێكی فراوانتر ببینێت لەبوارەكانی وەبەرهێنان و بواری جێبەجێكردنی پڕۆژەكان لە وڵاتدا كە بەشداری دەكات لەپتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو گەلی دۆستدا.
زیاتر لە 290 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە بەغدا لەناوبرا
قاسم ئەعرەجی دەگاتە پارێزگای سلێمانی