بەغداد - INA
دەستەی دەرواز سنوورەكان ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی 4 كۆنتێنەری سەرپێچیكاری ڕاگەیاند كەیەكێكیان دەرمانی مرۆیی تێدایە كە ئامادەكرابوو قاچاخچێتیی.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەپێی راسپاردەكانی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكان عومەر ئەلوائیلی لە بەدیهێنانی ئامانجی خوازراو لەو پلانانەی ئامادەكراون بۆ كۆنترۆڵكردنی پێشێلكارییەكان، بەندەری ئوم قەسری باشووری توانی بەهاوكاری سەنتەری گومرگ 3 كۆنتێنەری تێدا دەستبگرێت كە بریتین لە (صەمامات و كەرەستەی بیناسازی) لە پێشێلكردنی مەرجەكان و كۆنتڕۆڵەكانی هاوردەكردنن.
ئاماژەی بەوەدا: كە ئەو ماددانە ماوەی یاساییان تێپەڕاندووە كە ڕێگەی مانەوەیان پێدراوە بەبێ چاوخشاندنەوە بەلایەنە پەیوەندیدارەكانەوە.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: "بەندەری ئوم قەسری باكوور بە هاوكاری ناوەندی گومرگی توانی كۆنتێنەرێكی 40 پێ بگرێت كە دەرمانی مرۆڤ شارداربوەوە لە پشت دەفری شووشەی ئامادەكراو بۆ قاچاخچێتی.
ئەو لە بەردەوامیدا وتی: دوو لیژنەی تایبەت پێكهێنراوە لەگەڵ ئەو بەشانەی لە جێبەجێكارەكاندا كاردەكەن بۆ پێشكەشكردنی ئەو دوو بابەتە بەمەبەستی ئەوەی ئاراستەی دادوەری لێكۆڵینەوە بكرێت بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست.