به‌غداـ INA
وه‌زاره‌تی پلاندنان ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه راگه‌یاند كه‌به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی ته‌كنیكی بۆ پێداچوونه‌وه به‌كێشه هه‌ڵپه‌سێدراوه‌كان ڕێكه‌وتن.
وه‌زاره‌تی پلاندانان له‌راگه‌یندراوێكدا كه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" لیژنه‌ی فه‌رمانی دیوانی 22151ی ساڵی 2022 به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ـ وه‌زیری پلاندانان محه‌مه‌د عه‌لی ته‌میم كه‌راسپێدراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێدراوه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌به‌غدا به‌ئاماده‌بوونی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری پلاندانان دارا ره‌شید مه‌حمود سازكرد، هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كه له‌كه‌شوهه‌وایه‌كی ئه‌رێنی به‌رێوه‌چوو و تێدا كێشه هه‌ڵپه‌سێدراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا خرانه‌روو به‌تایبه‌تی یاسایی نه‌وت و غاز و بودجه و پرسه‌كانی تر.
راگه‌یندراوه‌كه وتی" رێكه‌وتن كرا له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه به‌پێی مادده‌كانی ده‌ستووری عێراقی و به‌رنامه‌ی ویزاری حكومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی كه‌له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌نگ پێدراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شی دا له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا لیژنه‌یه‌كی ته‌كنیكی هاوبه‌ش بۆ پێداچوونه‌وه‌ی هه‌موو پرسه‌كان بڕیار له‌سه‌ر درا له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیدان به كۆبوونه‌وه و دیداره‌كانی هاوبه‌ش له‌رۆژانی داهاتوودا به‌مه‌به‌ستی گه‌یشت به‌چاره‌سه‌ریه‌كی ریشه‌یی بۆ هه‌موو پرسه‌كان.
جێگای ئاماژه پێكردنه‌وه لیژنه‌ی پێكهێنراو به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وه‌زیری پلاندانا پێكهاتووه له‌وه‌زیری نه‌وت و دارایی و سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی و ده‌سته‌ی ده‌روازه سنووریه‌كان و راوێژكاری ئابووری سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌ری كۆمپانیای سۆمۆ.