بەغداد - INA
عەبدولئەمیر ئەلشەمری وەزیری ناوخۆ ئەمرۆ چوارشەممە، 10 ڕاسپاردەی ئاراستەی فەرماندەیی پۆلیسی بەسرە كرد.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت:
شەمەری 10 راسپاردەی بۆ فەرماندەیی پۆلیسی بەسرە دەركرد.
ڕونیشیكردەوە: كە راسپاردەكان بریتی بوون لە كۆتایهێنان بە ماددە هۆشبەرەكان و تەحەممولنەكردنی یاسا و پاراستنی سنورەكان بە تەواوی و كاركردن لەسەر هەوڵی هەواڵگری و هەروەها دەستگیركردنی هەموو قاچاخچییەكانی ماددە هۆشبەرەكان و پێكهێنانی هێزێكی تایبەت بەخێڵەكان.
ئەلشەمری ئاماژەی بە راسپاردەكانی كرد كە "ڕێگە بە هیچ كەسێك نەدات لە یاسا دەرباز بێت و لە هەر شوێنێك هەڵبێت و تەنانەت لە دەرەوەی عێراقیش دەستگیربكرێت و ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری بكرێت و تاوانباركردنی (الدكە) خێكە لە هەموو هۆزەكان.
وەزیری ناوخۆ پەیامێكی ئاراستەی پۆلیس كرد و دوودڵ نەبن لە جێبەجێكردنی یاساكە و دەوڵەتیش پشتگیری ئەوانە، جەختیشیكردەوە: كە دوودڵ نەبن لە جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردن بەبێ دواخستن، ئەوەشی وت: ئەوەی نەتوانێت بەو ڕێكارانە كار بكات، دەبێت پۆستەكەی بەجێبهێڵێت و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە خەڵكی بەسرە شایەنی باشترن و بەسرە شارێكی وەبەرهێنانە كە دەبێت ئاسایشەكەی بپارێزرێت.