بەغداد - INA
سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید، ئەمرۆ چوار شەممە، تەئكیدی لە گرنگی هەماهەنگیكردنی هەوڵ و هەڵوێستەكان لەسەر ئەو مەسەلانەی كە جێگەی نیگەرانی هاوبەشن لەگەڵا ئیسپانیا كردەوە.
سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژاسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمرۆ چوارشەممە، لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە پێدرۆ مارتینێز باڵیۆزی شانشینی ئیسپانیا.
لە بەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە، كە سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە پەیوەندیی بەهێز و مێژوویی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و پێویستی پەرەپێدانی هاریكارییەكانی هەردوولا بەرەو ئاسۆیەكی فراوانتر لە هەموو بوارەكاندا، ئاماژەیكرد بە گرنگی هەماهەنگیكردنی هەوڵ و هەڵوێستەكان لەسەر ئەو مەسەلانەی كە جێگەی نیگەرانی هاوبەشن، بەتایبەت ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری نێودەوڵەتی.
لە بەرامبەردا باڵیۆزی ئیسپانیا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆك كۆمار دەربڕی بۆ گرنگیدان بە بەردەوامی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات، جەختیكردەوە لە پەرۆشی وڵاتەكەی بۆ بەهێزكردنی پەیوەندیی هاریكاری هاوبەش لە ئاستە جیاوازەكاندا.