سودانی و عەبدوڵڵاهیان تەئكید لە رۆڵی سەرەکی عێراق لەناوچەکەدا دەكەنەوە

سیاسی
  • 30-11-2022, 11:31
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری درەوەی ئێران ئەمڕۆ چوار شەممە، تەئكیدیان لە رۆڵی گرنگ و سەرەكی عێراق لە ناوچەكەدا كردەوە.
    نوسنگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە دەڵێت: بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لەحوسێن ئەمیر عەبدولەهیان وەزیری درەوەی ئێران كرد لەشوێنی مانەوەی خۆی لە تاران كە دوێنێ بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەو وڵاتە.
    رونیكردەوە: لەدیدارێکدا پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات و پێشخستنی لەگەڵ ڕۆڵی سەرەکی عێراق لەناوچەکە و هەوڵەکانی بۆ پشتگیریکردنی ئاسایش و بەرپاکردنی سەقامگیریەکەی باسکران.
    هەروەها باسیان لەمیکانیزمەکانی بەهێزکردنی پەیوەندی ئابووری وبازرگانی کرد لەچوارچێوەی هاریکاری وهاوبەشی بنیاتنەر لەنێوان هەردوو وڵاتی هاوسێ.