بەغداد ـ INA
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە کوتلەی سادقوون زەینەب جومعە ئەلموساوی، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەدگار و چەند تایبەتمەندییەکی پرۆژەیاسای بودجەی دارایی بۆ ساڵی 2023 ئاشکراکرد.
موسەوی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە دەڵێت: ڕەشنووسی بودجەی ساڵی داهاتوو لە دەروازەكانیدا ئەولەویەتە سەرەتاییەکانی دەگرێتەوە کە بریتین لە تەرخانکردنی دارایی بۆ فایلی خزمەتگوزاریەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان و پلەی وەزیفی و دامەزراندنی گرێبەستەکان.
ئەو پێشبینی کرد: کە قەبارەی بودجەی دارایی عێراق بۆ ساڵی 2023 بگاتە 88.75 ملیار دۆلار و وتیشی: هیواخوازە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر بدات.