بەغداد ـ INA
وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر ئەلشەمری بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە گەیشتە پارێزگای بەسرە بۆ بەدواداچوونی هەوڵە ئەمنییەکانی کەنداوی 25، بەیاوەری وەفدێکی بەشی هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی و فەرمانگەی هاتوچۆ و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، دەڵێت: ئەلشەمری زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکانی پەیوەندیدار بە دۆسیەی کەنداوی 25 ئەنجام دەدات لە چوارچێوەی بەدواداچوونی هەوڵە ئەمنییەکان بۆ ئەنجامدانی ئەم فیستیڤاڵە وەرزشییەی کەنداو لە شاری بەسرە.
ئاماژەی بەوەشدا: وەزیر سەردانی دەزگاكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و جومگەکانی دەکات بۆ ئەوەی بارودۆخی ئەمنی گشتی ببینێت و بەدواداچوون بۆ وردەکارییەکانی کاری دەزگا ئەمنییەکان بكات.
رونیشیكردەوە: وەزارەتی ناوخۆ هەوڵی ئەمنی گەورە لە بەسرە دەدات بە ئامانجی ئەوەی کە ئەم فێستیڤاڵە وەرزشیەی كەنداو و عێراق ببێتە سەرکەوتنێک بۆ پشتڕاستکردنەوەی ڕۆڵی پێشەنگی عێراق لە بواری وەرزشدا.