بەغداد/INA
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران شاخەوان عبداللە جەختی لە ڕۆڵی عەشایەرەکانی عێڕاق کردەوە بۆ سەقامگیرکردن وفاشکردنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی شاخوان عبداللە لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە ئاماژەی بەوەدا کە شاخوان لەنووسینگەکەی خۆی لەشاری بەغداد پێشوازیکرد لەپیاوماقوڵانی عەشایەرە ڕەسەنەکانی عەرەبی کە پێکهاتبوون لە شێخ ادریس حاجی زاهر جبووری لەشاری سەڵاحەدین - قەزای شەڕگات، شێخ عباس علی حسن لەشاری نەجەف ، شێخ حمزە العجیل الشرع لەشاری میسان هەروەها لەبەغدادیشەوە شێخ جاسم محمد محمد ساڵح ، ئەم کەسایەتیانە خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەم پێشوازیە گەرمە.
هەروەها لەم دیدارەدا کە پەرلەمانتار ئامانج محمود هرکی ئامادەی بوو جەخت کرایەوەسەر ڕۆڵی گرنگی عەشایەرەکان لەسەقامگیرکردنی عێڕاق.