بەغداد – ا ه ع ئیداری پێشانگای بەغدادی نێودەوڵەتی بۆ كتێب، ئەمرۆ پێنج شەممە، بریاریدا ماوەی پێشانگاكە بۆ كاتژمێر 11ی شەو درێژبكاتەوە لە رۆژانی پێنج شەممە و هەینی و شەمدا. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە ئیدارەی ئەو پێشانگایە رایگەیاند: بریاریان داوە ماوەی پێشانگاكە بۆ كاتژمێر 11ی شەو لە رۆژانی پێنج شەممە و هەینی و شەمدا درێژبكەنەوە. وتیشی هۆكاری درێژكردنەوەی ماوەكەشی بۆ ئەو دەگەرێتەوە كە ژمارەیەكی زۆری خوێنەران روویان لە و پێشانگایە كردووە. لە پێشانگای بەغدادی نێودەوڵەتی زیاتر لە 600 خانەی بڵاوكردنەوە و ژمارەیەكی زۆری نوسەرانی وڵاتانی عەرەبی و عێراقی بەشدارییان كردووە.