بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عبداللتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوە سەر گرنگی کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە ناشەرعیەکان و نەهێشتنی گەندەڵی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە وەزیری پیشەسازی و کانزاکان خالد بتال النجم ، لەدیدارێکدا سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەگرنگی کەرتی پیشەسازی کردەوە لە پاڵپشتکردنی ئابووری عێڕاق کە پێویستە کارابکرێت و پەڕەی پێبدرێت.
هەروەها سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە کۆنتڕۆڵکردنی دەروازەسنووریەکان لەڕێگای داڕشتنی یاسای پێویست بۆ ڕێکخستنیان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چالاککردنی کەرتی تایبەت.
لەلایەن خۆشیەوە وەزیری پیشەسازی گرنگیدانی سەرۆک کۆماربە کەرتی پیشەسازی بەرزنرخاند.