بەغداد/ INA
ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە وەزارەتی پلاندانان ڕایگەیاند کە قۆناغی یەکەمی یاسای ئاسایشی خۆراکی تەواوکردووە ئەویش بەوەی کە 3هەزار پڕۆژەی گەشەدانی هەرێمەکانی خستوەتە ناو یاساکەوە.
وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی فەرمانبەرانی فەرمانگەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی حکومی
و فەرمانگەی پلاندانانی کەرتەکان کۆششێکی زۆریان خستەگەڕ بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی ئامادەکردنی پڕۆژەکانی یاساکە ، ئاماژەشی بەوەدا کە ژمارەی ئەوپڕۆژانەی کە خراونەتە توێی پڕۆژەکەوە گەیشتونەتە 2768 پڕۆژە کە دابەشکراونەتە سەر 15 پارێزگا.
بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد کە بڕی ئەوپارانەی کە بۆ ئەم پڕۆژانە دابینکراون دەگەنە 4 ترلیۆن دینار.
هەروەها وتی کە پڕۆژەکان هەموو لایەنەکانی خزمەتگوزاری بۆ پارێزگاکان دەگرێتەوە.