لە ناوچەی گۆگجەلی لە موسڵ ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی دەستیپێکرد

ئەمنی
  • 29-11-2022, 13:04
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەمە حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە کە دەستیکردوە بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لەناوچەی گۆگجەلی لە موسڵ.
    حەشدلە ڕاگەیاندراوێکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی هێزێکی سەربەلیوای 30 حەشد دەستیکرد بە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بۆ هەڵکوتانەسەر مۆڵگەکانی تیرۆریستان لە ناوچەی گۆگجەلی سەربە موسڵ.
    لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە ئۆپەراسۆنەکە لە گزنگی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دەستیپێکردووەکە لەمیانەیدا ناوچەی ئاژەڵان و عەلوەکان و دەوروبەری ئەوشوێنانە دەپشکنرێت، جگەلەوەش لە ناسنامەی هاوڵاتیانی ئەوشوێنانەش دەپێچرێتەوەوتاکو پێکانی ئامانجەکانیشی بەردەوام دەبێت لە پاککردنەوەی ئەو ناوچانە.