بەغداد/ INA
ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە سەید عمارحکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە پاڵپشتی خۆی بۆ خەباتی گەلی فەلەستینی دووپاتکرەوە.
هەروەها سەید حکیم لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی
لەڕۆژی جیهانی پاڵپشتکردنی گەلی فەلەستین وەک عێڕاق پاڵپشتی خۆمان بۆ دۆزەڕەواکەی دووپاتدەکەینەوە.
هەروەها وتی لەم ئان وساتەدا کە ناوچەکانی کەرتی غەززەو شاری قودس حاڵەتێکی ئەمنی مەترسیدار بەڕێدەخەن شایانی ئەوەیە کە هەڵوێستێکی نێودەوڵەتی لەوبارەیەوە وەربگیرێت.