بهغدا-INA
بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە، لەکۆشکی سەرۆکایەتی لەتارانی پایتەختی ئێران، بەرێورەسمێکی فەرمی پێشوازی لەبەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کرا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەڕاگەیندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نلردووە ڕاگەیاند"لەرێورەسمی پێشوازیکردنی سەرۆکی ئێران ئیبراهیم رەئیسی ئامادەبوو و هەردوو سروودی نیشتیمانی عێراق وئێران لەگەڵ نمایشی پاسەوانی شەرەف پێشکێش کران.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە، لەسەردانێکی فەرمیدا گەیشتە تاران پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران کەبۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
لەم سەردانەدا کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی ئێران ساز دەکات، سەبارەت بەپەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات و میکانیزمی بەهێزکردنیان لەگەڵ تاوتوێکردنی ئەو برسانەی کەجێگای بایەخی هەردوو وڵاتن لەسەر ئاست وبوارە جیاجیاکان.
زیاتر لە 290 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە بەغدا لەناوبرا
قاسم ئەعرەجی دەگاتە پارێزگای سلێمانی