پەرلەمانی عێراق جەخت لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی باج لەسەر کارتی پەیوەندییەکان دەکاتەوە

سیاسی
  • 28-11-2022, 21:58
  • +A -A

    بەغداد /INA

     ئەمڕۆ دووشەممە"موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، جەختی لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی باج لەسەر کارتی پەیوەندییەکان کردەوە.
     نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دووشەممە"موحسین مەندەلاوی" لە نوسینگەی تایبەتی خۆی بەئامادەبوونی ژماریەک لە ئەندامانی ئەنجومەن ، پێشوازی کرد لە " عەلی مۆئیەد " سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان.
     لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆکرا لەسەر مۆڵەتی نەوەی چوارەمی پەیوەندییەکان،هەروەها ئەو قەرزانەی کە لەسەر کۆمپانیای ئاسیا سێڵەوە کەڵەکەبونە، هەروەک تائکید لەسەر دابینکردنی باشترکردن خزمەتگوزاری کرایەوە، لەلایەن کۆمپانیاکانی مۆبایلەوە بۆ هاوڵاتیان، هەروەها کاراکردنی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی باج لەسەر کارتی مۆبایل کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەنگی لەسەر دراوە کە لە مانگی داهاتووەوە دەستپێدەکات.
     لەکۆتایی لەبەیاننامەکەدا هاتوە " کە جەخت لەسەر ڕۆڵی میدیا کراوەتەوە لە ئاشکراکردنی مەلەفی گەندەڵی و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ بنبڕکردنی ئەو دیاردەیە.