سودانی داوا لە سەرجەم وەزیرەکان دەکات مانگانە هەڵوێست و ڕێوشوێنەکانی وەزارەتەکانیان بەڕاپۆرت لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دارایی و ئیداری پێشکەش بکەن

سیاسی
  • 28-11-2022, 21:37
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئه مڕۆ دووشەممە "محەمەد شەیاع سودانی " سەرۆک وەزیرانی عێراق ، رێنمایی ئاڕاستەی سەڕجەم وەزارەتەکان کرد کە هەڵوێستی مانگانەیان له بارەی ڕێوشوێنه کانیان بۆ بەڕەنگاربوونەوەی گەندەڵی دارایی و ئیداری پێشکەش بکەن.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق،لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"لە دەنیشتنی ئەمرۆدا ، سەرۆک وەزیران ،رێنمایی ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و دەزگا و فەرمانگاکانی نەبەستراو بە وەزارەت و پارێزگارەکان، کردوە ، کە ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ تەواوکردنی مەرجەکانی وەزارەتی دارایی لە پشتڕاستکردنەوەی ئەو کەسانەی کە خزمەتیان لە دوو ساڵ زیاترە لە لەگرێبەستەکان ، ئەوانەی فەرمانی گرێبەستیان لە پێش 2ی تشرینی یەکەمی 2019، دەرچووە، ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێت بۆ وردبینی و پشتڕاستکردنەوەیان. بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشدەکات کە "سودانی" ڕێنمایی سەرجەم وەزیرەکانی کردووە کە مانگانە بەشێوەی راپۆرت هەڵوێستی وەزارەتیان پێشکەش بکەن سەبارەت بە ڕێکارەکانیان لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دارایی و کارگێڕی لەناو وەزارەتەکانیاندا.
     بەگوێرەی بەیاننامەکە "سودانی" جەختی لەوە کردووەتەوە کە "رێوشوێنەکانی حکومەت تەنها لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا سنوردار نییە، بەڵکو لەوەش گرنگتر گێرانەوە سامانی گشتی دزراوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.