بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە" ئەحمەد ئەسەدی" وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، پێشنیارێکی پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران کرد کە بریتییە لە بەرزکردنەوەی رێژەی قەرز بۆ بێکاران.
"ئەسەدی" لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو ڕایگەیاند: "پێشنیارێکمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کرد کە بریتییە لە بەرزکردنەوەی رێژەی قەرزە بە بێکاران لە هەشت ملیۆنەوە بۆ ٥٠ ملیۆنی و 100 ملیۆن دیناری .