مەندەلاوی جەخت لەسەر گرنگی هەماهەنگی ئەمنی هاوبەش لە نێوان عێراق و سوریا دەکاتەوە

سیاسی
  • 28-11-2022, 19:35
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"موحسین مەندەلاوی"جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان،جەختی لە گرنگی هەماهەنگی هاوبەشی ئەمنی نێوان عێراق و سوریای کردەقە بۆ تێکشکاندنی پاشماوەکانی تیرۆر.
     لەوبارەیەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،تیایدا هاتوە: "موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران،لە نوسینگەی تایبەتی خۆیدا پێشوازی لە "سەتام جدعان دح دح " باڵیۆزی سوریا لە عێراق و وەفدی یاوەری کرد ، کە ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەیبون. 
    بەپێی ناوەرۆکی بەیاننامەکە"مەندەلاوی" جەختی لە گرنگی کاراکردنی چالاکیی لیژنەکانی دۆستایەتی پەرلەمانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە ،بۆ مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، و پەرەپێدانیان بۆ ئەوەی لە چەندین بوار لەخۆبگرێت، کە لە پێش هەموویانەوە هاوکاری ئابووری و کولتووری و ئەمنی و بازرگانییە.
     "مەندەلاوی" لە درێژەی قسەکانیداوتی " عێراق و سوریا بەدەست تیرۆرەوە دەناڵێنن، و ئەم هەڕەشەیە بەردەوامە لە ئاسایشی ئەوان و ئاسایشی هەموو جیهان، ئەمەش داوای پێویستی هەماهەنگی هاوبەش دەکات لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بە شێوەیەک کە ئاسایشی هەردوو وڵات و سەقامگیری ناوچەکە بپارێزێت.