بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"لەتیف ڕەشید" سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ "قاسم ئەعەرەجی " ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی جەختی لە چڕکردنەوەی هەوڵە ئەمنی و هەواڵگرییەکان لە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکاندا کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری کۆمار، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە کە "لەتیف ڕەشید"سەرۆکی کۆمار،لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە "قاسم ئەعەرەجی " ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کرد .
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشدەکات " کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا،بارودۆخی ئەمنی تاوتوێکرا،سەرۆک کۆمار تەئکیدی لە پێویستی پشتیوانی لە هەوڵەکانی حکومەت کردەوە لە سەپاندنی یاسا، و سەقامگیری ئەمنی،و سەلامەتی هاووڵاتیان، و گرنگی پاراستن و بەردەوامیدان بەو دەستکەوتە ئەمنییانەی کە بەدەست هاتوون بە شێوەیەک کە خزمەتی هاووڵاتی بکات و متمانەی بە دەوڵەت بەرز بکاتەوە.
لەبەیاننامەکەدا ئەوەش هاتوە "پێویسته هەوڵە ئەمنی و هه واڵگرییەکان چڕتر بکرێنەوه له چاودێریکردنی سنوورەکان و بەدواداچوون بۆ پاشماوەی شانه تیرۆریستییەکانی داعش و بەڕەنگاربوونەوەی باندە تاوانەکارییەکان بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و بە ڕژەوەندییەکانی هاووڵاتیان و وڵات.