بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"خالد کابیان" ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وەرزش و لاوان نیازی ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی وەرزشی فراوانکراوی بە سەرپەرشتی " محەمەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیاند.
"کەبیان" لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە"ڕەزامەندی "سودانی" بۆ پێشنیارێک وەرگیراوە بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی وەرزشی فراوان بۆ ماوەی دوو ڕۆژدا ، کە لەنێویاندا گفتوگۆکردنە لەسەر چەندین تەوەری گرنگ کە پەیوەندییان بە گەنجان و کەرتەکانی وەرزشەوە هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد"کە کۆنفرانسەکە لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە سپۆنسەر دەکرێت، و کەسانی پسپۆڕ و ئەکادیمی بەشداری تێدا دەکەن، تیایدا گفتوگۆ دەکرێت بۆ پەرەپێدان و دابینکردنی نەخشەڕێگایەک بۆ پێشکەوتنی وەرزش و گەنجانی عێراق و و دامەزراوەکانی بەپێی پلانێک کە بۆ ئەم مەبەستە ئامادە دەکرێت، و حکومەت سەرپەرشتی جێبەجێکردنی دەکات لەرێگای دامەزراوە پەیوەندیدارەکانەوە.