بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"لەتیف ڕەشید" سەرۆک کۆماری عێراق، جەختی کردەوە لەسەر پێویستی کاراکردنی ڕۆڵی دامەزراوەی قەزایی لە چارەسەرکردنی مامەڵە دواکەوتووەکاندا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری کۆمار،لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە“لەتیف ڕەشید"سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد ،لە دادوەر "فائق زەیدان" سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە "لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە پاڵپشتیکردنی سەروەری یاسا تاوتوێکراوە بە شێوەیەک کە سەقامگیری لە وڵاتدا مسۆگەر بکات.
بە پێی ناوەرۆکی بەیاننامەکە سەرۆکی کۆمار جەختی کردۆتەوە لە پێویستی کاراکردنی ڕۆڵی دامەزراوەی دادوەری لە چارەسەرکردنی مامەڵە یاساییە دواکەوتووەکان،هەروەک ڕەچاوکردنی دۆخی یاسایی دەستبەسەرکراوان و پەلەکردن لە چارەسەرکردنی بارودۆخیان بەپێی یاسا.
سەرۆک کۆمار داواشیکرد " کە هاوکاری هەبێت لە نێوان دەزگای دادوەرییەکانی فیدراڵ لەگەڵ دامەزراوەی دادوەرییەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ پەلەکردن لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە شێوەیەک کە مافەکانی هەموو عێراقییەکان مسۆگەر بکات.