بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی ،دەستگیر کردنی تۆڕێکی مەترسیداری بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا ڕاگەیاند.
دەستەی حەشد لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە "ئەمڕۆ بەشی هەواڵگری و زانیاری لە دەستەی حەشد تۆڕێکی مەترسیداری بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا دەستگیرکرد.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد "تۆڕەکە لە دوو کەس پێکهاتوون و تاوانبارن و بەپێی فەرمانی دادوەر و فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە و چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دەستگیرکراون و ڕادەستی لایەنی ئەمنییە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ سزادانیان.