بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەروازە سنوورییەکان ڕایگەیاند، هەوڵێکی بە قاچاخبردنی (١٢) کۆنتێنەری پووچەڵ کردۆتەوە، کە بۆتە هۆی بەفیڕۆدانی پارەی گشتی،لە بەندەری ئوم قەسر.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا ، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە،"دەستەی دەروازە سنوورییەکان، لە درێژەی بەردەوامیدان بە چاودێریکردن و پشکنینی سەرجەم ئەو کاڵا و کەرەستانەی کە لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکانییەوە دێنە ژوورەوە،بەمەبەستی ڕێگریکردن لە هەوڵی قاچاخچێتی و بەفیڕۆدانی پارەی گشتی، بەڕێوبەرایەتی بەندەر توانی دەست بەسەر (12) کۆنتێنەردا (شیر)دا بگرێت لە ئوم قەسر کە بە سەرپێچی و بەبێ مەرج و ڕێساکانی هاوردەکردن هێنرابوون.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشداوە " لە کاتی وردبینیکردن ، دەرکەوتووە کە جیاوازی لە کێشەکاندا هەیە، وگۆڕانکاری لە وەسفی کاڵاکاندا هەبوە ، هەروەک ساختەکاری لە هەندێک بەڵگەنامە لە مامەڵەی گومرگیدا هەبووە، کە بۆتە هۆی بەفیڕۆدانی پارەی گشتی دەوڵەت بە بڕی (27,310,000) دینار لە بەهای گومرگی و باج.
و لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتوە " تۆماری دەستبەسەرداگرتنەکە ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی گومرگی ئوم قەسر کراوە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەئەنجامبدرێت ، بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو بەرامبەر سەرپچیکاران.