بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای دژە تیرۆر ئاگادارییەکی سەبارەت بە فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ ئەو کەسانە بڵاوکردەوە کە گرێبەستەکانیان هەڵوەشاوەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی کورتی دەزگاکەدا ، کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە "لە چەند ڕۆژی داهاتوودا فۆڕمی ئەلیکترۆنی دەخرێتە روو بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی گەڕانەوەی گرێبەستە هەڵوەشاوەکان و ئەنجامدانی تاقیکردنەوە بۆیان .