وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رادەگەینێت کە بەرهەمهێنانی پەینی کیمایی بەردەوامە و پێویست بە هاوردەکردن ناکات

ناوخۆ
  • 28-11-2022, 12:54
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمپانیای گشتی بۆ پێداویستی کشتوکاڵی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ، بەردەوامی بەرهەمهێنانی پەینی کیمیایی پشتڕاستکردەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە پێویست بە هاوردەکردن ناکات، بەڵام میکانیزمی دابەشکردنی بەسەر جووتیاراندا ڕوونکردەوە.
     "تالیب جاسب کەعبی" بەرێوەبەری گشتی کۆمپانیای سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" کۆمپانیاکە پێویستی بە 145 هەزار تۆن پەینی کیمایی هەیە، هەروەها لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئامادەکردنی ئەو بڕە.
    ئاماژەی بەوەشکرد کە "یەکەم گرێبەست لەگەڵ وەزارەتەکە بریتی بوو لە پرۆسێسکردنی 50,000 تۆن لە پەینی کیمیایی.
     ڕوونیشیکردەوە "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق پشتیوانی بۆ جووتیاران دەربڕیوە.
     جەختیشیکردەوە " کە فەرمانبەرانی سەرجەم لقەکانی پارێزگاکان و ناوەندەکانی ڕاسپاردوە بۆ بەدواداچوون بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستییەکان بۆ جووتیاران، لەنێویاندا داب و لیوریا. 
     وتیشی"میکانیزمی دابەشکردنی پەیننی کیمایی بەسەر جووتیاراندا بەپێی بڕیارێکی وەزارەتە، و ناتوانرێت جیاوازی لە نێوان پارێزگایەک و پارێزگایەکی تردا بکرێت، بەو پێیەی دابەشکردنەکە لەڕووی نرخ و بڕەکەیەوە یەکسانە.