سەرۆک کۆماری عێراق ویستی عێراق بۆ پاراستنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەنگلادیش دووپات دەکاتەوە

سیاسی
  • 28-11-2022, 12:52
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"لەتیف ڕەشید" سەرۆک کۆماری عێراق، پەرۆشی عێراقی بۆ پاراستنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەنگلادیش دووپاتکردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری کۆمار،لە بەیاننامەیەکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە"کە"لەتیف ڕەشید" سەرۆک کۆمار ، پێشوازی لە "ئامدی فەزلول" باڵیۆزی بەنگلادیش لە عێراق کرد، کە پەیامێکی پیرۆزبایی لە "محەمەد عەبدولحەمید" سەرۆکی بەنگلادیشی رادەستی سەرۆک کۆمار کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی کۆماری عێراق.  
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەناوەرۆکی پەیامەکەی "محەممەد عەبدولحەمید" سەرۆکی بەنگلادیش کردوە " کە هیوای سەرکەوتن بۆ سەرۆک کۆمار لە ئەرکەکەیدا بۆ عێراق و گەلەکەی دەخوازێت ، هەروەها هیوای خۆشگوزەرانی زیاتری خواست و ئاوات و خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەر دوو وڵات دەربڕیوە. 
     لەبەرامبەریشدا سەرۆک " لەتیف ڕەشید " سوپاس و پێزانینی خۆی لەرێگەی باڵیۆزەوە بۆ سەرۆک کۆماری بەنگلادیش دەربڕی بۆ پیرۆزباییەکەی ، جەختیشی لە پەرۆشی عێراق بۆ پاراستنی پەیوەندییەکانی لە نێوان هەردوو وڵات کردەوە ، کە لە بەرژەوەندی هەردوو گەلدابێت .