لە باشوری موسڵ 6 تیرۆریستی داعش دەستگیر كران

ئەمنی
  • 5-04-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع عەمید روكن حەمەد نامس فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا، ئەمرۆ پێنج شەممە، رایگەیاند: لە باشوری موسڵ 6 تیرۆریستی داعشیان دەستگیر كردووە. لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)، نامس رایگەیاند:"هێزە ئەمنییەكان لە گوندی بەساتە و خەسر لە باشوری موسڵ 6 تیرۆریستی داعشیان دەستگیر كردووە". وتیشی " پرۆسەی دەستگیر كردنەكە بە پشتبەستن بووە بە زانیاری وردی هەواڵگری سەبارەت بە بوونی ئەو تیرۆریستانە لەو دوو گوندە، دوای دەستگیر كردنیشیان بۆ بارەگای فەرماندەیی بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا گوازراونەتەوە".