بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستبەسەرداگرتنی حەشارگەیەکی نەوتی لە بەغدا بۆ پارێزگاکان ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی دەزگاکەدا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە" یەکەیەک لەهێزەکانی دەزگاکە، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، دەستیان بە پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنی یەکێک لە بنکەکانی قاچاخچێتیدا گرتوە،کە بێ مۆڵەت نەوتی ڕەشی بە قاچاغ پاڵاوتوە.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە" هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی توانیویانە ئەو کەسەی بەرپرسیارە لە شوێنەکە دەستگیری بکەن.
بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە " کە یەکەیەک لە هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی توانیان دەست بەسەر 5 ئۆتۆمبێل و دوو تانکیدا بگرن کە (106) هەزار لیتر وەرگیراوی نەوتی تێدابووە کە مەبەست لێی قاچاخ چیەتی بوە لە پارێزگاکانی نەینەوا و بەسرە و سەڵاحدین و دیوانیە.