بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بەشی لێکۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاکی ئاشکرای کرد کە سزای توندی زیندانیکردن بۆ بەڕێوەبەری گشتی پێشووی فەرمانگەی تەندروستی لە پارێزگای ئەنبار دەرچووە.
دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا،کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تیایدا هاتوە"دادگای تاوانەکانی ئەنبار،دەستەی یەکەم، بڕیارێکی ئامادەبوونی، زیندانیکردنی بۆ ماوەی دوو ساڵ لە دژی بەڕێوەبەری گشتی پێشووی تەندروستی ئەنبار دەرکرد، بەهۆی زیان گەیاندن بە سامانی گشتی وڵات و خراپ بەکارهێنانی سەڵاتەکەی بۆ سوودی کەسی .
دەستەکە ،ئاماژەی بەوەشکردووە"تۆمەتبار بڕی (249,578,000) دیناری لە لیژنەی وەرگرتن، بەچەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکە وەرگرتووە، بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی بنکە تەندروستییەکانی قەزای "کرمە" لەکاتێکدا پارەکە سەرفنەکراوە بۆ مەبەستی تەرخانکراو ، هەروەک ئەو بڕە پارەیەی ئاماژەی پێکراوە کە وەریگرتووە لە حسابی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا دانەنراوە.
بەیاننامەکە ڕوونیشیکردەوە کە "دادگای تاوانەکانی ئەنبار دەستەی یەکەم، دوای لێکۆڵینەوە و وردبینی لەو بەڵگانەی لە دۆسیەکەدا بەدەست هاتوون و هەروەها لێدوانی شایەتحاڵەکان،بڕیایدا بە زیندانیکردنی دووساڵ، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی (٣١٨)ی یاسای سزادان وپابەند کردنی بەدانەوەی بڕی پارەی ئاماژەپێکراو .