بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە،دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی نزیکبوونەوەی بەگەرخستنی گواستنەوەی ترانزێتی ڕاگەیاند.
دەسەڵاتەکە،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتوە ئاماژەی بەوە کردووە، کە "بەڕێنمایی سەرۆکی دەستەی فڕۆکەوانی شارستانی، و بە سەرپەرشتی ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد ، لە ماوەی داهاتوودا دەستدەکرێت بە کارەکانی چالاککردنی گواستنەوەی ترانزێت.
وتیشی " تێرمیناڵی بابل و نەینەوا دەبێتە وێستگەیەک بۆ گواستنەوەی نیشتیمانی لە وڵاتدا بۆ ئەنجامدانی گەشتە ترانزێتەکان، بەمەرجێک هەموو ڕێکارە پێویستەکان تەواو بکرێن بەمەبەستی باشترکردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە پێشکەش بە گەشتیاران دەکرێت ، بە ئامانجی خزمەتکردنی گەشتیاران و پەرەپێدانی میکانیزمی کارکردن لە فڕۆکەخانە.
زیاتر لە 290 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە بەغدا لەناوبرا
قاسم ئەعرەجی دەگاتە پارێزگای سلێمانی