بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆ لە بەغدا ڕایگەیاند" لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی حەوت هەزار ڕووداوی هاتوچۆ تۆمارکراوە.
لەوبارەیەوە "عەمید زیاد قەیسی، بەرپرسی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی لە بەڕێوەبەرایەتییەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند"لە سەرەتای ئەمساڵەوە شەش هەزار و 878 ڕووداوی هاتووچۆ تۆمارکراوە.
ئەو بەرپرسەی هاتوو چۆ هۆکارەکانی گەرانداوە بۆ ناریکی لە شۆفێری و کوالیتی ئۆتۆمبێلەکان و ڕێگاوبانەکان،کە ئەگەر شۆفێر پابەند بێت بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆ و ئۆتۆمبێلەکەش مەرجەکانی سەلامەتی تێدابێت، و ڕێگاوبانەکانەکانیش گونجاوبن، ئەوا هیچ ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوونادات.
"قەیسی" جەختیشی کردەوە"ئەگەر شۆفێر ئۆتۆمبێلەکە، بەخێرایی ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت و بە پەڕینەوەیەکی هەڵەدا تێپەڕێت و پابەند نەبێت بە رێنماییەکانی هاتوچۆ ، یان ئۆتۆمبێلەکەی لەژێر کاریگەری خەواڵوویی و سەرخۆشی و مادەی هۆشبەردا لێبخوڕێت، یان سەقاڵی شتی لاوەکی و مۆبایڵ بێت لەکاتی لێخوڕیندا،بەم جۆرەش دەبێتە هۆی ڕووداوی نەخوازراو.
روونیشی کردەوە کە ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە مەرجەکانی لێخورین و سەلامەتییان تێدا نییە زۆرتر رووبەرووی ڕووداوی هاتوچۆ دەبنەوە.