سودانی پیرۆزبای سەرکەوتن لە هەڵبژاردەی مەغریب دەکات

سیاسی
  • 28-11-2022, 11:05
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە "محەمەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی مەغریب کرد،بەبۆنەی سەرکەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی بەلجیکا لە چوار چێوەی یارییەکانی جامی جیهانی لەقەتەر. 
     "سودانی " لە تویتێکدا بۆ هەڵبژاردەی مەغریب، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتراستیکردۆتەوە،ڕایگەیاند"پیرۆزبایی سەرکەوتن لە هەڵبژاردەی مەغریب دەکەین بەسەر هەڵبژاردەی بەلجیکا لە چوارچیوەی ڕکابەرییەکانی مۆندیالدا. 
     "سودانی " لە کۆتایی تویتەکەیدا هیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ هەڵبژاردەی مەغریب دەخوازێت لە قۆناغەکانی داهاتوودا.