بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زێدان لەگەڵ پاڤڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پشتگیری لە دەسەڵاتی دادوەری و دابینكردنی هەموو مەرجە پێویستەكان بۆ دەسەڵاتدان بە دادوەرەكان وتووێژی كرد.
ئەنجوومەنی دادوەری لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دادوەر فایق زێدان پێشوازی لە پاڤڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا گفتوگۆیان كرد لەسەر پشتگیریكردنی دەسەڵاتی دادوەری و دابینكردنی هەموو مەرجە پێویستەكان بۆ ئەوەی دادوەرەكان بتوانن ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە چارەسەركردنی ئەو ناكۆكیانەی كە دەخرێنە بەردەم دادگاكان.