سەرۆكی دەستپاكی: لایەنە گرنگەكانی حكومەتی پێشوو هاوكاربوونە لە دزینی سندوقەكانی ئەمانەت

ناوخۆ
  • 27-11-2022, 21:37
  • +A -A

    بەغدا - INA
    سەرۆكی دەستەی دەستپاكی فیدراڵی حەیدەر حەنون ئەمڕۆ یەكشەممە پشتڕاستی كردەوە كە لایەنە گرنگەكانی حكومەتی پێشوو هاوكاربووینە لە دزینی ئەو بڕە ئەمانەتانەدا كردووە.
    حەنون لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئەلعێراقیە نیوز، دواتر بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاند : پارەكە لە عێراق و لە بانكەكانی عێراقدا هەبووە و ئەو بڕە پارانەش بە رازیببونی تۆمەتبار نور زوهێر وەرگیراون و ئاماژە بەوە دەكات : كە تۆمەتبارەكە خانووبەرە و كۆمپانیای هەیە و دەستپاكی كاردەكات بۆ خەمڵاندنیان و زۆربەیان لەنێو ئەو پارە دزراوانەدان.
    ئاماژەیبەوەشدا : بڕە پارەیەكی زۆر بە قاچاخ بۆ دەرەوەی عێراق رەوانەكراوە و لەلایەن تۆمەتبارانەوە دەهێنرێت و لێكۆڵینەوەش بەمەبەستی وەرگرتنەوەیان لە ئارادایە و ئاماژەی بەوەشكرد : قاچاخكردنی پارەی ئەمینداریەتی باج لە دەرەوەی عێراق كارێكی ئاسان نەبووە، هەروەها دوو بانكی ئەهلی و كەسایەتیش هەن كە هەموویان بەشداربوون لە قاچاخچێتیدا.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا : پڕۆژەكەی حكومەت ڕاستەقینەیە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەتایبەتی بە بەشداریی دەسەڵاتی دادوەری و ئەمەش ئەنجامە بەرهەمدارەكانی لێدەكەوێتەوە، جەختیشی لەوە كردەوە : كە سزادانی تۆمەتباران بەپێی ئەو كارە دەبێت كە ئەوان بەرێوەی دەبەن و ئەوەش دەبێت بەپێی یاسا لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە دیاری بكرێت.
    ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد : كە ئاراستەی حكومەت و دەستەی دەستپاكی لەم ڕووەوە بۆ وەرگرتنەوەی پارە و تۆمەتبارانە دوای ئەوە و ڕوونیشیكردەوە : هاوكاری لەگەڵ زۆر وڵات هەیە كە تیایدا تۆمەتبار هەیە كە پارەی گەلی عێراقیان دزیوە و حكومەت لە ڕێگەی هەموو كەناڵەكانەوە بەدوای وەرگرتنەوەی پارەكەدا دەگەڕێت.
     ئاماژەی بەوەشكرد : بە هەموو شێوەیەك بەدوای وەرگرتنەوەی پارەی گەلی عێراقدا دەگەڕێین، ئاماژەی بەوەشكرد : هاوكاری و لێكتێگەیشتن بە باشی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا دەڕوات لەسەر پرسی وەرگرتنەوەی پارەی دزراو و تۆمەتبارەكان.