بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ڕەوتی حیكمە عەمار حەكیم پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ڕێوشوێنەكانی حكومەت و پێكهاتەكانی دژە گەندەڵی دووپاتكردەوە.
حەكیم ئاماژەی بەوەدا لە راگەیاندراوێكیدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و راگەیاند : پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ڕێوشوێنەكانی حكومەت و پێكهاتەكانی دژە گەندەڵی كە دوایینیان لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە ڕاگەیەندرا بۆ وەرگرتنەوەی بەشێك لە پارە دزراوەكانی ئەمیندارێتی باجەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : لەكاتێكدا بەهای ئەم هەنگاوە دەدەین، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین هەوڵەكان تەواو بكەن بۆ وەرگرتنەوەی پارە تاڵانكراوەكان و دەركردنی بڕیاری دادوەری دژی گەندەڵكاران و ئەوانەی هاوكاریانن بەپێی یاسا، جەختیشیكردەوە پێویستە ئەوەی هەموو لایەك كە خودی گوناهبارەكەی هەوڵی پێشوەختە لە مافەكانی خەڵك داوە، نابێت لە دەرەوەی دەستی دادپەروەری بمێنێتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆكی حكومەت، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وەرگرتنەوەی بەشێك لە پارە دزراوەكانی ئەمینداریەتی باج كە بڕی 182 ملیار دینارە وەك ژەمی یەكەمی ڕاگەیاند.