بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران موحسین ئەلمەندەلاوی پشتڕاستی كردەوە كە هەوڵەكانی پەرلەمان گەیشتە لوتكە بە سەركەوتنی حكومەتی محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وەرگرتنەوەی 180 ملیار دینار لە پارە تاڵانكراوەكان.
ئەلمەندەلاوی لە تویتێكدا دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كردووە و ڕایگەیاند: ئەو هەوڵانەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەدواداچوون بۆ ئەوەی بە دزی سەدە ناسراوە و تاڵانكردنی پارەی ئەمینداریەتی باج ناسرابوو، گەیشتە لوتكە لە سەركەوتنی حكومەتی محەمەد شیاع سودانی لە وەرگرتنەوەی 180 ملیار دینار لە پارە تاڵانكراوەكان.
ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەوانەی پەیوەندییان پێوە هەیە بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون و هەموو ئەو بڕە پارانەی لە ئەمیندارێتی باج تاڵان كراون وەرگیراون.