بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی لاوان و وەرزش واژۆكردنی گرێبەستی ڕێكخستنی 25هەمین پاڵەوانێتی كەنداو لە شاری بەسڕە ڕاگەیاند.
وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ گرێبەستی ڕێكخستنی پاڵەوانێتی بیست و پێنجەمین پاڵەوانێتی كەنداو لە بەسڕە لە نێوان یەكێتی تۆپی پێی ناوەندی عێراق و كۆمپانیای لۆرێل نێودەوڵەتیی بەڕێوەبردن واژۆكراوە، ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەمە بە سەرپەرشتی وەزیری لاوان و وەرزش ئەحمەد ئەلموبەرقەع ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم ئیمزاكردنە هەنگاوێكی گرنگە لەپێناو تەواوكردنی سەرجەم مەرجەكانی ئەنجامدانی پاڵەوانێتییەكە لە بەسڕە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا، ئاماژەی بەوەشكرد : كۆمپانیاكە بەپێی مەرجەكانی ئەم گرێبەستە چالاكییەكانی پاڵەوانێتییەكە و هەموو شتێك ڕێكدەخات و وردەكارییە پەیوەندیدارەكان بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان لە ڕێكخستنی پاڵەوانێتی هاوشێوە بە ئامانجی پیشاندانی بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییە كارپێكراوەكان لە سازدانی پاڵەوانێتی هاوشێوە، بە ئامانجی پیشاندانی بە باشترین شێوە كە لەگەڵ عێراق و بەسڕە و بینەری بەشەرەفی عێراقی بگونجێت.