بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیوا یەحیا ڕەسووڵ دەستگیركردنی (4) تیرۆریستی لە پارێزگاكانی بەغدا و سەڵاحەدین و كەركوكی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و راگەیاند : ڕەسووڵ بەپێی ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و بە هەوڵێكی هەواڵگریی بەردەوام، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر توانیویەتی ئەو كارە ئەنجام بدات لە سێ ئۆپەراسیۆنی تایبەت.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو ئۆپەراسیۆنانە بووە هۆی دەستگیركردنی (4) ئەندامی چەتەكانی تیرۆریستی داعش لە پارێزگاكانی (بەغدا/ سەڵاحەدین/كەركوك).