سەرۆكی كۆمار جەخت لەسەر پێویستی ڕووبەڕووبوونەوەی كێشەی ئاو لە هەموو ئاستەكاندا دەكاتەوە

سیاسی
  • 27-11-2022, 17:52
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید جەختی لەسەر پێویستی ڕووبەڕووبوونەوەی كێشەی ئاو لە هەموو ئاستەكاندا كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : ڕەشید پێشوازی لە وەزیری سەرچاوەكانی ئاو عەون زیاب عەبدوڵڵا كرد و لە میانی كۆبوونەوەكەشدا باسیان لە ڕێگاكانی چارەسەركردنی كەمی ئاو كردووە و كاریگەرییەكانی لەسەر ژیانی گشتی و ئاماژەی بە گرنگی پەرەپێدانی پلانەكان كرد بۆ چارەسەركردنی ئازارەكانی عێراق بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوەوە و كاركردن لەسەر پەرەپێدانی كەرتی سەرچاوەكانی ئاو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو گۆڕانكارییە كەشوهەوایانەی كە تووشی هەموو جیهان بۆتەوە.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : وەزیری سەرچاوەكانی ئاو ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی ئەو تەحەددایانەی كە كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا و كەمی هاوردەكردنی ئاو لە وڵاتانی سەرچاوەوە نوێنەرایەتی دەكات، هەروەها ئەو ڕێكار و پلانانەی كە وەزارەت داناوە بۆ تێپەڕاندنی كەمی ئاو، خستەڕوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو بەنداوانەی لەسەر ڕووباری دیجلە لە زەویەكانی توركیای دراوسێدا دروستكراون گفتوگۆیان لەسەر كرا، وەزیرەكەش كاریگەرییە نەرێنییەكانی بەنداوی ئەلیسو و سولیڤانی ڕوونكردەوە و تێڕوانینی عێراقی بۆ پشتگیرینەكردنی پلانەكانی حكومەتی توركیا بۆ دروستكردنی بەنداوی جەزرە كە دەكەوێتە باشووری بەنداوی ئەلیسو پێی داوە، ئاماژە بە پابەندنەبوونی لایەنی توركی دەكات کە ڕێككەوتنێكی واژۆكرد بۆ بەردانەوەی 500 مەتر سێجا ئاو لە مانگی نیسانی ڕابردووەوە تا ئێستا، ئەمەش بووە هۆی كەمبونەوەی برێكی زۆری ئاوی وەرگیراو.
    جەختیشی لەوە كردەوە : كە كورتهێنانی بەنداوی حەدیسە 4 ملیار و 100 ملیۆن مەتر سێجا بووە، پێداچوونەوە بە پلانەكانی وەزارەت بۆ چارەسەركردنی كەمی ئاو لە هۆڕەكان بە لادانی 150 مەتر سێجا ئاوی زیادەی باران، لە هەوڵێكدا بۆ پاراستنی ئەو ئاوانە لە بارانبارین وشكبوونەوە بەهۆی گرنگی و كاریگەرییە ڕاستەوخۆكانیانەوە و دانیشتوانی ناوچەكە و ژینگە و سەرچاوەكانی ماسی و ئاژەڵداری.
    بەپێی راگەیاندراوەكەدا رەشید ئاماژەی بەوەداوە : كە سەرۆكایەتی كۆمار ئەولەویەت بە دۆسیەی ئاو دەدات، هەروەها لیژنەیەك پێكدەهێنێت بۆ بەدواداچوون بۆ ئەم دۆسیە بەو پێیەی پایەیەكی بنەڕەتییە بۆ بەردەوامبوونی ژیان و دابینكردنی ئاسایشی خۆراك و سەقامگیری و گەیشتن بە گەشەپێدانی هەمەلایەنە، ئاماژەی بەوەدا كە پشتیوانی هەموو هەوڵەكانی حكومەت دەكات لەگەڵ توركیا و ئێرانی دراوسێ بۆ دەستەبەركردن و ڕێكخستنی پشكی ئاوی دادپەروەرانە بۆ هەموو لایەنەكان، هەروەها سوودمەندبوون لە ڕاپۆرتە ستراتیژییەكان سەبارەت بە باشتركردنی بەڕێوەبردنی سەرچاوەكانی ئاو لە وڵاتدا.
    سەرۆك كۆمار جەختی کردووە لەسەر پێویستی ڕووبەڕووبوونەوەی كێشەی ئاو لە هەموو ئاستەكاندا بە چارەسەركردنی ئەو خراپ بەكارهێنانانەی كە خاوەنی گۆمەكانی ماسی كە كاریگەرییان لەسەر پشكی ئاوی نێوان پارێزگاكان هەیە، پەنابردنە بەر شێوازە هاوچەرخەكانی ئاودێری و بەكارهێنانی شەتولعەرەبی كردەوە كەناڵی ئاودێری، جگە لە پێویستی جێبەجێكردنی ڕاسپاردەكانی پەیوەست بە پرسی ئاو و داوای لە وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو كرد پڕۆژەكانی بەنداوی دواكەوتوو تەواو بكات و لە ئەنجومەنی وەزیران نزیكببێتەوە بۆ دامەزراندنی ژمارەیەك بەنداو لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دیكەی عێراق، بۆ هەڵگرتنی ئاو و چارەسەركردنی كەمییەكەی لە ساڵانی وشكەساڵیدا.
    سەرۆكی كۆمار بەڵێنیدا سەردانی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو بكات و پشتیوانی پێشكەش بە وەزارەت بكات لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددایانەی كە ڕووبەڕووی دەبێتەوە.