بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی دووپاتیكردەوە كە عێراق بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكان و ئاڵوگۆڕكردن لە هەموو بوارە جیاجیاكاندا ئامادەیە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەلایەن ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فەرەنسا پێگەیشتووە و پەیوەندییەكەش گفتوگۆكانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و هاوكاری و هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست، هەروەها گفتوگۆكردن لەسەر پێشهاتەكانی دۆخی ئەمنی، لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
سودانی ڕوونی كردەوە : بەگوێرەی بەیاننامەكە عێراق كراوەیە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی ئاڵوگۆڕكردن لە بوارە جیاجیاكاندا، فراوانكردنیان لەگەڵ وڵاتانی برا و دۆست، هەروەها كاركردن لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەكان لە هەموو شتێكدا كە ببێتە هۆی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق لە ناوچەكەدا و ڕووبەڕووی ئاستەنگی جۆراوجۆری ئابووری و كەشوهەوا ببنەوە.