سودانی جەخت لەسەر گرنگی هاوكاری و هەماهەنگی بەرز لەگەڵ نوێنەرایەتی ناتۆ دەكاتەوە

سیاسی
  • 27-11-2022, 17:13
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی جەختی لە گرنگی هاوكاری و هەماهەنگی بەرز لەگەڵ نوێنەرایەتی ناتۆ كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە فەرماندەی نوێنەرایەتی سەرۆكی نێردراوی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە عێراق، لیوا جیۆڤانی یەیانوجی و شاندی یاوەری كرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا شایەتی پێداچوونەوە بە ئەركەكانی نوێنەرایەتیەكە بوو، لە چوارچێوەی هاریكاری ئەمنی و سەربازی لەگەڵ عێراق، كە بریتییە لە پێشكەشكردنی ڕاوێژ و ڕاهێنان، پەرەپێدانی تواناكانی هێزە ئەمنییەكانی عێراق، بەرزكردنەوەی ئاستی ئەدای كارەكانیان و كاراكردنیان و ئەوان ڕووبەڕووی ئاستەنگی جۆراوجۆری ئەمنی دەبنەوە كە لە پێش هەموویانەوە شەڕی دژی تیرۆرە.
    سودانی لەمیانی دیدارەكەدا جەختیكردەوە : بەپێی بەیاننامەكە گرنگی هاوكاری و هەماهەنگیی بەرز لەگەڵ نوێنەرایەتییەكە وەك پێویستی نیشتمانی و لەچوارچێوەی پێداویستییەكانی حكومەتی عێراق، بەشێوەیەك كە پارێزگاری بكات لە سەروەری عێراق و بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیرییەكەی.
    لای خۆیەوە ئەیانوجی جەختی لەوە كردەوە : كە نێردەی ناتۆ لە عێراق بەردەوامە لە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ خزمەتگوزارییە ئەمنییە جیاوازەكان، لە چوارچێوەی ئەركەكانیدا لە پەرەپێدانی كەرتی ئەمنی لە عێراق.